به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه عێراق هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا بۆ كڕینى رادارى ئاشكراكردن وچهكى به‌رگرى ئاسمانى وفڕۆكهكانى راڤالى فه‌ڕه‌نسى.
محه‌مه‌د ڕه‌زا ئال حه‌یده‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوبراو،به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"له‌چوارچێوه‌ى هه‌ردوو سه‌ردانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،وجومعه عیناد وه‌زیرى به‌رگرى بۆ فه‌ڕه‌نسا،لێكتێگه‌یشتن وڕێككه‌وتن كرا لهگرێبهستكردن بۆ كڕینى رادارى ئاشكراكردن وچهكى به‌رگرى ئاسمانى وهه‌روه‌ها فڕۆكه‌كانى راڤاڵ وچه‌ند شتى تر"،ئاماژه‌یشیدا"لیژنه‌كه پێشنیار پێشكه‌شى سه‌رۆك وه‌زیران وسه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا ده‌كات له‌باره‌ى بابه‌تى سامان وچهكهكان كهلهساڵانى هه‌شتا ونهوهدهكانى گرێبه‌ستى له‌سه‌ركراوه وتاوه‌كو ئێستاش ڕاده‌ستى عێراق نه‌كراوه".
ڕایشیگه‌یاند"ئه‌م ڕێكاره له‌ماوه‌ى ڕابردوودا له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ فه‌ڕه‌نسا باسكراوه وهه‌روه‌ها له‌كاتى سه‌ردانى سه‌رۆكى لیژنه‌ى به‌رگرى فه‌ڕه‌نسایش بۆ عێراق"،هێوایشى خواست بگه‌نه ده‌رئه‌نجامێك له‌م بابه‌ته".