په‌یامنێرمان:ته‌رمى مه‌رجه‌عى ئاینى سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید حه‌كیم به‌ره‌و كه‌ربه‌لاى پیرۆز به‌ڕێكرا

ناوخۆ
  • 4-09-2021, 09:04
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    پرۆسه‌ى به‌ڕێكردنى ته‌رمى مه‌رجه‌عى ئاینى ئایته‌وڵلا سه‌ید محه‌مه‌د سه‌عید حه‌كیم له‌پارێزگاى نه‌جه‌فى پیرۆز به‌ره‌و كه‌ربه‌لاى پیرۆز ده‌ستیپێكرد.
    په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كه‌ژاوه‌ى ئۆتۆمبێله‌كان به‌هه‌ڵگرتنى ته‌رمى مه‌رجه‌ع حه‌كیم به‌ئاڕاسته‌ى كه‌ربه‌لاى پیرۆز به‌ڕێكه‌وت بۆ ده‌ستپێكردنى ڕێوڕه‌سمى فه‌رمى به‌ڕێكردنى ته‌رمى كۆچكردوو كه‌له‌كه‌ربه‌لاى پیرۆزه‌وه‌ ده‌ستیپێده‌كات".
    مەرجەعی ئایینی سەید محەمەد سەعید ئەلحەکیم ،دوێنێ هەینی بەهۆی جەڵتەیەکی کتوپڕی دڵەوە لە تەمەنی 87 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
    مەرجەعی کۆچکردوو لەنەخۆشخانەی ئەلحەیات لەنەجەف کۆچی دوایی کرد
    سەید محەممەد سەعید بن محەممەد عەلی بن ئەحمەد بن محسن ئەلته‌باتەبایی ئەلحەکیم، لە دایکبووی (1354 ک -1934ی زایینی) لە نەجەف، مەرجەعێکی هاوچەرخی شیعەیە و یەکێکە لە مەرجەعە ئاینییە دیارەکانی نەجەفی پیرۆز.