حه‌لبوسى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌گرنگى جێبه‌جێكردنى خێراى ڕێككه‌وتنه‌كانى نێوان عێراق وسعودیه‌

سیاسی
  • 4-09-2021, 14:04
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌،له‌گرنگى جێبه‌جێكردنى خێراى ڕێككه‌وتنه‌ واژۆكراوه‌كانى نێوان عێراق وشانشینى عه‌ره‌بى سعودیه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"حه‌لبوسى پێشوازیكرد له‌عه‌بدولعه‌زیز بن نایف ئال سعود وه‌زیرى ناوخۆى سعودیه‌ وشاندى یاوه‌رى،وله‌میان دیداره‌كه‌ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كانى نێوان به‌غدا وریاز،وهاریكاریكردن له‌بوارى ئه‌منى وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وكۆنترۆڵكردنى سنووره‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات،وبه‌رده‌وامیدان به‌هه‌ماهه‌نگییه‌كان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا تاوتوێكراوه‌"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر"گرنگى جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات ،وپشتیوانیكردنى عێراق بۆ به‌جێگه‌یاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى".
    لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى ناوخۆى سعودیه‌"پاڵپشتى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق وهاریكاركردن له‌هه‌موو بواره‌كان بۆ به‌جێگه‌یاندنى سه‌قامگیرى ده‌ڕبڕى"،ئاماژه‌یشیدا"سه‌قامگیرى عێراق ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر شانشینى سعودیه‌".