به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،پێشوازیكرد، له میرعهبدولعهزیز بن سعود بن نایف ئال سعود وه‌زیری ناوخۆی سعودیه.
وه‌زیری ناوخۆی شانشینی سعودیه ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"مسته‌فا كازمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێشوازی له میر عه‌بدولعه‌زیز بن سعود بن نایف ئال سعود وه‌زیری ناوخۆی سعودیه كردوه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"له‌دیدارێكدا، له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی نێوان به‌غداو ڕیاز و گرنگی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كان ئه‌منی جۆراوجۆردا گفتوگۆكراوه،به‌تایبه‌ت له‌بواری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر‌و كۆنتڕۆڵكردنی سنوره‌كان له‌نێوان هه‌ردو وڵات و هه‌روه‌ها ئاڵوگۆڕی شاره‌زایی ئه‌منی.