به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،عێراق شانازى به‌فره پێكهاته‌كانیه‌وه ده‌كات.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،پێشوازیكرد له‌شێخ سه‌تار جه‌بار حلو سه‌رۆكى پێكهاته‌ى سابیئهى مه‌ندائی له‌عێراق وجیهان،وژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى سابیئى".
كازمى له‌سه‌ره‌تاى دیداره‌كه به‌خێرهاتنى شانده‌كه كرد،وگوێى له‌ژماره‌یه‌ك گرفت وپێنشیار گرت،وبهڵێنیشیدا به‌خێرایی به‌دواداچوونى بۆ بكات".
كازمى دووپاتیكرده‌وه"عێراق شانازى به‌فره پێكهاتییهكانیهوه ده‌كات،وبههێزبوونى فره ڕه‌نگى یارمه‌تیده‌ره بۆ بیاتنانى سه‌قامگیرى،وچه‌سپاندنى بنه‌ماى لێخۆشبوو‌ن وخۆشه‌ویستى،وپتهوكردنى پێكه‌وه ژیان نێوان پێكهاته‌كانى".
لاى خۆیه‌وه شێخ سه‌تار جه‌بار حلو سه‌رۆكى پێكهاته‌ى سابیئهى مه‌ندائی له‌عێراق وجیهان دووپاتیكرده‌وه،سابیئهكانى عێراق پابه‌ندن به‌ناسنامه‌ى عێراقیبوون وپاراستنى،چونكه ڕۆڵه‌ى ئه‌م خاكه‌ن،كه‌هه‌موو پێكهاته وڕهنگهكانى عێراق له‌خۆگرتووه،وتیشى كهبهپهرۆشن بۆ به‌شداریكردن له‌بنیاتنانى وڵاته‌كه‌یان،وبههێزكردنى عێراق له‌ڕووى ئاسایش وسهقامگیرییهوه".