بهغدا-اهع
محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ،ئەمڕۆ هەینی بۆ کۆچکردنی ئایەتوڵا محەمەد سەعید ئەلحەکیم-ی گەورە مەرجەعی ئاینی پەیامی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە
حەلبوسی لە ڕاگەیەنداوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە ڕایگەیاند:"بە خەم و پەژارەی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئایەتوڵا سەید محەمەد سەعید حەکیم گەورە مەرجەعی ئاینی وهێمایەکی ئاینی نەجەف و ئاڵایەک لە ئاڵاکانییەوە پێمانگەیشت".
ئەوەشی وت: لەم بۆنە خەمناکە گەورەیەدا سەرەخۆشیی و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی میللەتی ئیسلامی و مەرجەعە مەزنەکان و بنەماڵەی بەڕێز ئەلحەکیم دەکەین و داوا لە خوای گەورە دەکەین دڵنەوایی بەکەسوکاریان ببەخشێت و خوا لێخوشبوو بە بەهەشتی بەرین لەگەڵ پیاوە چاکەکان شاد بکات".