بهغدا-اهع
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف لەگەڵ کاربەرێکخەری ئازەربایجان لە عێراق ناسر مەمدۆڤ، پەیوەندی دووقۆڵی نێوان بەغدا و باکو، وەک بەشێک لە هەماهەنگی و تواناسازیی میدیا تاوتوێ کرد.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"ئاماژەی بە ئاڵوگۆڕی پشتیوانی نێوان عێراق و ئازەربایجان کردووە
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، سوپاسی حکومەت و خەڵکی ئازەربایجان کراوە کە لە بەرامبەر تیرۆردا پشتگیری عێراق دەکەن و هاوکاری پزیشکییان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا کردووە ".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هەردوولا جەختیان لە "پێویستی ئاڵوگۆرکردنی ئەزموونی میدیا لەنێوان هەردوو وەزارەتدا لە چەند بوارێک و هەماهەنگی لە گوتاری هاوبەش و ڕاهێنانی کادری میدیا و ئاڵوگۆڕی سەردانەکان لە نێوان هەردوو فەرمانگەی ڕاگەیاندندا کردووە"
لەلایەن خۆیەوە، کاربەرێکخەری ئازەربایجان ستایشی قوڵایی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی کرد کە زیاتر لە سی ساڵە".