بهغدا-اهع
بانکی ناوەندی عێراق بەشداری لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی پارێزگارەکانی بانکی گەشەپێدانی ئیسلامی ئۆزبەکستان کرد.
لە راگەیەندراوێکی بانکی ناوەندی کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"مستەفا غالب موخیف پارێزگاری بانکی ناوەندی لە کۆنگرەکەدا سەرکردایەتی شاندی عێراقی کرد، کە چەند بابەتێکی پەیوەست بە پێشکەوتن لە وڵاتانی موسڵمان و ئەو تەحەدایانەی روبەرووی وڵاتان دەبێتەوە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:"کۆنفرانسەکە ئاماژەی بە پتەوکردنی گرنگی ڕۆڵی بانکی گەشەپێدانی ئیسلامی کرد لە هاوکاریکردنی وڵاتانی ئەندام لە بەردەوامبوونی کاریگەری پاندێمیکی کۆرۆنای دەرکەوتوو، هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و دروستکردنی خۆڕاگری و دروستکردنی کار بۆ گەنجان".
وتیشی:"موخیف بە کورتی و مامناوەنددا پێداچوونەوەی بە پلانەکانی حکومەت کرد بۆ بوژاندنەوەی ئابووری و بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی لە بەرنامەی حکومەت و ڕۆڵی بانکی ناوەندی لە دروستکردنی کار لە ڕێگەی دەستپێشخەرییە جۆراوجۆرەکانی گەشەپێدانییەوە".