بهغدا-اهع
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە فەریق جەبار یاوەر، ئەمڕۆ هەینی ئەرکەکانی هێزی پێشمەرگەی لەقەزای شەنگال ئاشکرا کرد، هاوکات جەختیکردەوە کە ئەو هێزەی بەرپرسی خاڵە هاوبەشەکانی ژێر فەرمانی وەزارەتی بەرگری فیدراڵە.
یاوەر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) ی ڕاگەیاند" وەزارەتی پێشمەرگە لایەنێک نییە بۆ ڕێکەوتنی حکومەت لەسەر قەزای شەنگال، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە هێزی پێشمەرگە ناچنە ناو شارەکانەوە"
وتیشی:"ڕێککەوتنەکە پێکهێنانی هێزەکانی پۆلیسی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵییە لە شەنگالەوە بۆ پاراستنی ئاسایش لە قەزاکە"
لەسەر خاڵە هاوبەشەکانی نێوان ناوەند و هەرێم، یاوەر جەختی لەوە کردەوە کە "دوو لیوا لە ژێر دەسەڵاتی وەزارەتی بەرگری فیدڕاڵی پێکدەهێنرێن و فەرماندەیی وەزارەتەکە دەبێت" ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە "ئەرکی هێزی پێشمەرگە تەنها بەشداری لە ئامادەکاری شەڕڤاناندا دەبێت"
وتیشی:"لە دەرەوەی هەرێم هیچ هێزێکی پێشمەرگە نییە".
باسی لەوەکرد "سەرکردایەتی، ئۆپەراسیۆن، بەڕێوبەرایەتی، فەرمان، کەلوپەل و مووچە هەموویان لە حکومەتی فیدراڵەوەن"
وتیشی:"هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کۆبوونەوە و هەماهەنگییان هەیە، دوو لیژنە هەیە بۆ هاوئاهەنگیکردنی کردەوە سەربازییەکان"
رونیکردەوە:"ناوەندی هەماهەنگی لە دیالە، کەرکوک، بەغدا، مەخمور و ئەلەکسک لە موسڵ، هەروەها شەش ئەفسەری پێشمەرگە کە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکاندا کار دەکەن، هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای فیدراڵ هەماهەنگی دەکەن".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات