بهغدا-اهع
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان،ئەمڕۆ پێنجشەممە،ئاشکرایکرد هەرکەسێک بەمەبەست بەناوی کەسێکی تر لەهەڵبژاردنەکان دەنگبدات بەبێ ئەوەی کەسەکەی تر ئاگادار بێت سزای یاسایی توند دەدرێت بەدوو بەشەوه زیندانیکردن وپێبژاردن لەپاڵ دوو ڕێوشوێنی تر.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەلێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)ڕوونیکردەوە"بەپێی یاسای هەڵبژاردنەکان ژمارە 9ی ساڵی 2020،ئەوە ماددەی 31ی وەرزی هەشتەم باس لەوە دەکات هەر کەسێک بەمەبەست دەنگی بەناوی کەسێکی تر بدات ئەوەی بە6 مانگ زیندانی وپێبژاردنی دارایی بەبڕی کەمتر لە250هەزار دینار وزیاتر لەیەک ملیۆن دینار نەبێت سزا دەدرێت".
وتیشی"لیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەکان ڕێوشوێنی ئەمنی پێویست دەگرێتەبەر لەدوای ئاگادارکردنەوەی بەهەبوونی دەنگدانی بەمەبەست دەنگدەر بەناوی کەسێکی ترەوە،ودوو ڕێوشوێنیش دەبێت بۆ سەرپێچیکاران یەکەمیان ڕێوشوێنێکی تایبەت بەکاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان،وڕێوشوێنەکەی تر پەیوەستە بەلیژنەی باڵای ئەمنی هەڵبژاردنەکان".
وتیشی"کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر دژی هەر جۆرە پێشێلکارییەک لەچوارچێوەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان،وهەموو پێشێلکارەکانیش ڕەوانەی سزا بەیوەندیدارەکان دەکرێن".
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات