بهغدا-اهع
سەرۆک وەزیران مستەفا كازمى، ئهمڕۆ پێنجشەممە، داواى لەدەزگاکانی ڕاگەیاند كرد هاوڵاتیان هۆشیاربکەنەوە بۆ بەشدارییەکی فراوانی هەڵبژاردنەکان.
لە راگەیەندراوێكى نوسینگهى راگهیهندراوێى سهرۆكایهتى وهزیران كه دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:"كازمى لەگەڵ ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی هەواڵى کەناڵەکانی راگهیاندنى عێراقى کۆبووەوە و داوای لە میدیاکانی عێراق کرد هاوڵاتیان هۆشیاربکەنەوە بۆ بەشدارییەکی فراوانی هەڵبژاردنەکان، هەروەها بۆنە کۆمەڵایەتیەکان بەشداری کارا بکەن لە بواری هۆشیاری و پەروەردەدا".
لە راگەیەندراوەکەدا كازمى وتى"گرنگە کە کەناڵە ئاسمانییەکان بۆشایی زیاتریان هەبێت بۆ ئەم لایەنە چونکە کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە لەسەر داهاتووی وڵات".
ئاماژهى بهوهكرد"لە کۆبوونەوەکەدا چەند دۆسیهیهك تاوتوێ کرا، کە گرنگترینیان ئەو سەرکەوتنە بوو کە لە لوتكهى هاوکاری و هاوبەشی بەغدا و وەبەرهێنانی بۆ بەهێزکردنی پێگەی عێراق و خزمەتکردنی خەڵک بەدەستهاتوون".