بەغدا - ا ه ع ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمرۆ دوو شەممە، تەئكیدیكردەوە ئەو راپۆرتانەی لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانەوە سەبارەت بە مافەكانی مرۆڤ دەركراون بێ بەڵگەی یاسایین. لای خۆیەوە عەبدول ستار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: موەفەق عەبێدی سەرۆكی داواكاری گشتی لە میانی كۆبونەوەی لەگەڵ نوێنەری وەزارەتەكانی دەرەوە و ناوخۆ و بەرگری و داد و ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و دەستەی حەشدی شەعبی، گفتوگۆیان كرد سەبارەت بەو راپۆرتانەی لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانەوە تایبەت بە مافی مرۆڤ دەركراوە، لەوبارەیەوە سەرۆكی داواكاری گشتی تەئكیدیكردەوە زۆرینەی ئەو راپۆرتانەی هاتونەتە ئەنجومەنی دادوەری بێ بەڵگەی یاسایین تەنها پشتی بەهەواڵی نێردراو بەستوە. هەر لە كۆبونەوەكەدا جەخت لەسەر پتەوكردنی هاوكاری لەنێوان ئەنجومەنی باڵای دادوەری و لایەنە حكومیەكاندا كرا، هەروەها پشت بەستن بە بنەمای شەفافیەت لەو پرسانەی لەبەدەم دادگاكاندان بە تایبەت لەو داوایانەی پەیوەندییان بە تیرۆرەوە هەیە.