بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و عەبدولمنعم عۆدات هاوتا ئوردنییەکەی،ئەمڕۆ پێنجشەممە ،لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانیان ئەنجامدا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمان لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵ عێراقی (اەع)کەوتووە رایگەیاند:"گفتوگۆ لەنێوان سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان لە پەرلەمانی عێراق و شاندی پەرلەمانی ئوردن کراوە".