دەستگیرکردنی سێ تیرۆرست بەتۆمەتی ساختەکاری لە بەغدا

ئەمنی
  • 2-09-2021, 13:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا،ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، سێ تیرۆریست دەستگیرکراون و تۆمەتبارکراون بە ساختەکاری.
    لە راگەیەندراوەکەی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"كه‌رته‌ ئەمنییەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا بە پشت به‌ستن به‌ زانیاری ورد لەلایەن دەزگا هەواڵگرییەکانەوە پشتگیری دەکرێن و بە هەماهەنگی هەواڵگریی ئاستی باڵا لەگەڵ بەشی هەواڵگری و ئاسایشی توانى دوو تیرۆرست به‌پێى مادده‌ى 4 / 1 ى تیرۆر له‌ به‌ره‌ى كه‌رخ ده‌ستگیربكات".
    گوتیشی " هێزێکی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا توانی تۆمەتبارێک دەستگیربکات بەپێی مادەی 4 / 1 تیرۆری به‌ره‌ى ڕەسافە" گوتیشی " هێزە ئەمنییەکانی فیرقەی 2 ی پۆلیسی فیدراڵی توانیویانە ساخته‌كارێك دەستگیربکەن کە له‌ فه‌رمانگه‌كان مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیانى رایى ده‌كرد".
    وتیشی:"هەموو دەستگیرکراوەکان و کەلوپەلی دەستبەسەرکراو ڕادەستی دەسەڵاتی په‌یوه‌ندیدار كراون".