حەلبوسی بۆ هاوتا ئوردنیەکەی:ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشتی دەرهاویشتەکانی لوتکەی سێ قۆلی دەکات

سیاسی
  • 2-09-2021, 15:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئه‌مڕۆ پێنجشەممە پشتیوانی ئەنجومەنەکەی بۆ ئەنجامی لوتکەی سێ قۆڵی پشتڕاستکردەوە، هاوکات سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن عەبدولمنعم عۆدات ئاماژەی بەگرنگی دامەزراندنی قۆناغێکی نوێ و داڕشتنی هاوکاری له‌ ه‌نێوان هه‌ردوو په‌رله‌مان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی حەلبوسی لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئه‌مڕۆ پێنجشەممە لە بینای ئەنجومەنەکە پێشوازى له‌ عەبدولمنعم عۆدات سه‌رۆكى په‌ررله‌مانى ئوردنى و شاندى یاوه‌رى كرد"،وتیشی"لە ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆکرا لەسەر ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، دیپلۆماسیەتی پەرلەمان، هەماهەنگی و هاوكارى وهاوبەشی نێوان هەردوو پەرلەمان".
    له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌"گفتوگۆکان جەختیان لەسەر گرنگی بەردەوامی لیژنەكان كرد بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی كه‌ لەبەردەم ئەنجامی لوتکەی سێ لایەنەدا بوەستنەوە".
    حەلبوسی جەختیشی کردەوە " قوڵایی پەیوەندیە برایانه‌ى نێوان عێراق و ئوردن كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ردوو گه‌لى برا" و ئاماژەیە بۆ "گرنگی پتەوکردنی بۆندەکانی هاوکاری کرد، بۆ ئەوەی لەگەڵ پرۆسەکەدا بەرەو پێشەوە بڕوات کە گوزارشت لە واقیعی ئەو دوو گەلە برایانە بکات".
    وتیشی:"ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیری لە ئەنجامی لوتکەی سێ قۆلی و ڕێککەوتنە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکات" و وتیشی "پێویستە ڕێوشوێنی وەبەرهێنان ئاسان بکرێت و وەبەرهێنەران لە هەردوو وڵات بپارێزرێن"
    حەلبوسی ستایشی "پشتیوانی ئوردن و شا عەبدوڵڵای دووەمی کرد بۆ عێراق لەبەرامبەر بەرەنگارییەکان، پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی کارو هاوکاری لەهەموو بوارەکاندا"
    لای خۆشیەوە سەرۆکی پەرلەمانی ئوردن جەختی لەسەر "گرنگی دامەزراندنی قۆناغێکی نوێ و داڕشتنی هەماهەنگی نێوان هەردوو پەرلەمان کردەوە" و جەختی لەوە کردەوە کە " ئەم سەردانە و سەردانە یەک لەدوای یەکانەی شا عەبدولا بۆ عێراق ئه‌وه‌ ده‌گه‌ێنێت عێراق و ئوردن په‌یوه‌ندیه‌كى ستراتژیان هه‌یه‌".
    وتیشی:"ئاسایشی عێراق بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی ئوردن و ناوچه‌كه‌ تەنها بە سەقامگیریی عێراق جێگیرە".
    ناوبراو، ئاماژەی بە "پشتیوانی لە پرۆسەی دیموکراسی لە عێراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی پێشوەختی داهاتوو کرد و هەڵوێستی پاشا و گەلی ئوردن بووە و بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی عێراقێکی سەقامگیر و یەکگرتوو".