وەزارەتی پەروەردەوەى هه‌رێم ده‌وامى خوێندنگاكان له‌ 14ى ئه‌یلول ده‌ستپێده‌كات

ناوخۆ
  • 1-09-2021, 19:23
  • +A -A

    هه‌ولێر -اه‌ع   
    وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، چه‌ند بڕیارێكى له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن بۆ ساڵی 2021-2022 ده‌ركرد و رایگه‌یاند له‌ 14ی ئه‌یلولى 2021 ده‌ستپێكی ده‌وامیان ده‌بێت.
    له‌نوسراوێكیشدا كه‌ واژۆی ئالان حه‌مه‌سه‌عید ساڵح وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ره‌ كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتوه‌ رایگه‌یاند:"سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی 2022-2022 هه‌مو قوتابخانه‌ حكومی و ناحكومییه‌كان (لۆكاڵ و بیانی و نێوده‌وڵه‌تی) ده‌گرێته‌وه‌، قوتابخانه‌ بیانی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش له‌ 14ی ئه‌یلولی 2021 ده‌ستپێكی ده‌وامیان ده‌بێت، به‌ڵام له‌ پاش ئه‌وه‌ به‌ ساڵنامه‌ی تایبه‌ت به‌ خۆیان پرۆسه‌ی خوێندن به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ده‌وامكردن به‌شێوه‌ی ئاسایی ده‌بێت له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌خێوكاری خوێندكارانیش مافیان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئاره‌زومه‌ندبون له‌به‌رڤایرۆسی كۆرۆنا خوێندنی ئه‌لیكترۆنی و پاڵپشتی ماڵه‌وه‌ ده‌سته‌به‌ربكه‌ن، ده‌توانن به‌ڵێننامه‌ پڕبكه‌نه‌وه‌ و خوێندكاره‌كه‌یان ته‌نها له‌كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی نوسینه‌كی و وه‌رزی ئاماده‌بێت، دو هه‌فته‌ش مۆڵه‌ت ده‌درێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی فۆڕمی به‌ڵێننامه‌ له‌پاش ئه‌وه‌ خوێندكار مافی نابێت تا كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناو پۆل له‌ قوتابخانه‌".