به‌غدا-اه‌ع
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،رایگه‌یاند، له‌كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا ژماره‌یه‌ك بڕیاردراوه یه‌كێك له‌بڕیاره‌كانیش هه‌رزانكردنی نرخی به‌نزین و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نانه‌واخانه‌كانن.
جوتیار عادل له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئاماژه‌ى بوو رایگه‌یاند: "له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، گرانبونی نرخی به‌نزین و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی سه‌مون و نانه‌واخانه‌كان، كێشه‌ی كه‌مئاوی تاوتوێكران و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه درا".
وتیشى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران خۆى سه‌رپه‌رشتى ئه‌و پرسه ده‌كات ،و وتیشی، "بڕیاره له‌به‌غداوه یه‌ك ملیۆن بلیتر به‌نزین بگاته هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێت نرخی به‌نزین له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا داببه‌زێت و هاوسه‌نگی له‌دابه‌شكردنی به‌نزین به‌سه‌ر به‌نزیخانه‌كاندا هه‌بێت".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، بڕیاریشدرا هه‌ردو وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و بازرگانیه‌كان هه‌ڵده‌ستن به هێنانه‌خواره‌وه‌ی نرخی گازی شل بۆ نانه‌واخانه و سه‌مونخانه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنان"،رونیكرده‌وه"وه‌زاره‌تی بازرگان‌یش هه‌ڵده‌ستێت به‌هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق بۆ دابینكردنی به‌شه خۆراكی هاوڵاتیان به‌تایبه‌ت به‌شه ئاردی مانگانه".