به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى دارایی،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى جێگیربوونى خه‌رجییه‌كان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى باشترین جێبه‌جێكردنى بوودجه،ئاماژه‌یشیدا به‌گرنگى ئاڕاسته‌كردنى سه‌رچاوه داراییه‌كان به‌ره‌و به‌جێگه‌یاندنى گه‌شه‌پێدانى گشتگیرى ئابوورى.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى حكومه‌ت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی سه‌رپه‌رشتى بیست ویه‌كه‌مین دانیشتنى تایبه‌ت به‌لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ستراتیژییه‌تى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى كۆمارى عێراقى كردووه بۆ مه‌وداى مامناوه‌ند(2022-2024)"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌دانیشتنه‌كه‌دا گرنگترین بڕگه‌كان تاوتوێكراون كه‌پێویست ده‌كات له‌نێو بوودجه‌ى 2022 دابنرێت،وله‌لایه‌ن بریكارى وه‌زاره‌ته‌وه پێشكه‌ش كراوه،ومه‌زه‌نده‌كردنى تێچووه‌كانى له‌سایه‌ى یاسا فه‌راهه‌مكراو وكارپێكراوه‌كاندا".
وتیشى"عه‌لاوى جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى جێگیربوونى مه‌وداى خه‌رجییه‌كان له‌ئاستێكى ئارام‌دا،بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى باشترین جێبه‌جێكردنى بڕگه‌كانى بوودجه به‌ڕێك وپێكى ووردبینییه‌كى باڵا،له‌پاڵ پڕكردنه‌وه‌ى داهاته داراییه‌كان وئاڕاسته‌كردنیان به‌ره‌و به‌جێگه‌یاندنى گه‌شه‌پێدانى فراوانى ئابوورى"،ئاماژه‌یشیدا"له‌كۆبوونه‌وه‌كه ته‌واوكارى وگفتوگۆ وبه‌دواداچوونى نموونه‌ى بوودجه‌ى پێشنیاركراوى ساڵى داهاتوو كراوه،ولێكدانه‌وه بۆ میكانزمه‌كانى جێبه‌جێكردنى كراوه به‌پێى پێداویستییه‌كانى ڕه‌وشى ئێستاى ئابوورى،وبه‌هاوته‌ریبى له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى دارایی په‌یوه‌ست به‌لایه‌نه‌كانى خه‌رجى وكارگێڕى دارایی گشتى،له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنى دۆسییه‌ى دیاریكردن به‌پرۆگرامكردنى ئاستى خه‌رجییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی وگفتوگۆكردنیش له‌سه‌ر مه‌وداكانى".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"له‌كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ر یه‌كه له‌سه‌رۆكى ده‌سته‌ى گشتى چاودێرى گوژمه‌ى داهاته‌كانى فیدڕاڵى وبریكارى وه‌زاره‌ت وڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران وڕاوێژكارى وه‌زاره‌تى دارایی وژماره‌یه‌ك به‌رێوبه‌رى گشتى وه‌زاره‌ت ووه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده‌بوون".