به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ستایشى ڕۆڵى پاڵپشیكهرى فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،چاوى كه‌وت بهبرۆنۆ ئۆبێرت باڵیۆزى فه‌ڕه‌نسا به‌بۆنه‌ى كۆتاییهاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى وه‌ك باڵیۆزى كۆمارى فه‌ڕه‌نسا له‌عێراق".
كازمى له‌میان دیداره‌كه ستایشى ڕۆڵى پاڵپشتیكهرى فه‌ڕه‌نسا بۆ عێراق،وهه‌وڵى دوولایه‌نى به‌ره‌و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان وبه‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى دۆستى كرد".
كازمى ستایشى ڕۆڵى ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا كرد له‌سه‌رخستنى كۆنگره‌ى به‌غدا بۆ هاریكارى وهاوبه‌شى كهبهمدواییهدا سازكرا،ئه‌مه‌یش جه‌ختكردنه‌وه‌یه لهبههێزى هاوبه‌شییه‌كان كه‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق وفه‌ڕه‌نسا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه".
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى فه‌ره‌نسا،متمانه‌ى قوڵى به‌ڕۆڵى حكومه‌تى عێراقى ده‌ڕبڕى له‌ده‌رخستنى ڕێبازى نوێى عێراق،كهبهنموونهیهك له‌لایه‌ن وڵاتانى ناوچه‌كه لاسایی ده‌كرێت وهسفركرد ،له‌پێناو پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى وهاریكارى وگه‌شه‌پێدانى به‌رده‌وامى نێوان وڵاتانى دۆست".