بهغدا-اهع
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە ،لەگەڵ هاوتا نەمساییەکەیدا گفتوگۆی ڕۆڵی کارای عێراقی کرد لەنزیککردنەوەی تێڕوانینی دراوسێکانی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لەگرفتەکانی خەمی هاوبەش و جوڵانەوە لەقۆناغی جیاوازیەکانەوە بۆ قۆناغی هاوکاری و هاوبەشی ئابووری لە بەرژەوەندی ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکە".
لە راگەیەندراوێكى وهزارهتى ناوبراو كه دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:"فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە لەگەڵ ئەلێکساندەر شالینبێرگی هاوتا نەمساییەکەی لە ڤییەنا کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان دوو وڵات".
ئاماژهى بهوهكرد"هەردوولاش پێداچوونەوەیان بە هەموو پێشکەوتنەکانی ناوچەکە کرد، پێویستیی چڕکردنەوەی دیالۆگ و هەوڵ و هاوکاری بۆ نەهێشتنی تیرۆر و گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەقامگیری بۆ ناوچەکە".
له راگهیهندراوهكهدا هاتووه:"حسێن و شالێنبێرگ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و دیپلۆماسیەتی بێدەنگەکەی لە بەستنی کۆنگرەی هاوکاری و هاوبەشی بەغدا کە لە 2021/8/28 بەڕێوەچوو، گفتوگۆیان کرد و تێیدا بەشداربووان جەختیان لەسەر سیاسی و ئابووری و ئەمنى و بێ دهستێوهردانه كاروبارى عێراق".
لاى خۆیهوه وەزیری نەمسا ڕۆڵی گرنگ و تیشکدەری دیپلۆماسی عێراقی لەناوچهكه و گرنگی بەردەوامبوونی ئەم ڕۆڵەی بۆ ئاسایش و کاری هاوبەشی لەناوچهكه بەرزنرخاند. نەمسا لەناو یەکێتی ئەوروپاشدا بە توندی پشتگیری ئەو ڕۆڵەی کرد .
حسێن، وتیشی:"سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەسەر بنەمای هاوسەنگییە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ژینگەی دەرەکیدا، عێراق توانی زەمینە و ئامرازەکانی دیالۆگ دابمەزرێنێت و بەغداش بوو بە ناوەندێکی پەیوەندی و کارلێککردنی ئەرێنی"
وتیشی:"حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات بۆ پەرەپێدانی ئابووری و فرەیی سەرچاوە داراییەکان بە بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار"