دیوانیە-اهع
عەبدولغەنی ئەسەدی سەرۆکی ئاژانسی ئاسایشی نەتەوەیی،ئهمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ چلهى ئیمامى حسێن و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمان تهواو بوون.
ئەسەدی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ پارێزگاری دیوانیە، کە پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو رایگهیاند:"ئاسایش بەرپرسیاری هەموو کەسێکە"،ئاماژهى بهوهكرد"سهرجهم ئامادەکارییەکان بۆ سهردانى كهرانى چلهى ئیمامى حسێن(ر.خ) و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمان تهواو بوون".
وتیشی:"بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگاکە بەشێکی گرنگی جومگەکانی دەزگا ئەمنییەکانە لە دیوانیە و لەژێر فەرمانی سەرۆکی لیژنەی باڵای ئاسایشدایە و ئامادەیە بۆ جێبەجێکردنی هەر ئەرکێک".
لای خۆیەوە، زوهیر شەعلان پارێزگاری دیوانیە پێشوازی لە سەردانەکەی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە " ئاسایش بەهێز دەکات و لایەنی ئەمنی و هەواڵگری لە پارێزگاکە بەهێزتر دەکات".