به‌غدا-اه‌ع
نوسینگەی سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، دەستگیرکردنی چه‌ند تۆمه‌تبارێكى ڕادەگەیاند کە هەوڵی ساختەکاریی هەڵبژاردنیان داوە.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌كنیكی ورد له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌تی لێكۆڵینه‌وه و له‌ژێر چاودێری ڕاسته‌وخۆی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریدا چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركران كه هه‌وڵی ساخته‌كاریان له هه‌ڵبژاردنه‌كان دابوو، په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان دروستكردبوو به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی زانیاری و ئاژاوه‌ی سیاسی له‌عێراق، له‌ڕێگه‌ی تۆڕێكی ماڵپه‌ڕه‌كانه‌وه، له‌وانه یه‌كێك به‌ناوی "سه‌یده خه‌زرا"، به‌رپرسان له‌ڕێگه‌ی جۆراوجۆره‌وه هه‌وڵیاندا ئه‌وه‌بخه‌نه‌ڕو كه په‌یوه‌ندیان به‌نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران یان تیمه‌كه‌ی یان ڕاوێژكارانی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه هه‌یه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو "به‌داخه‌وه به‌شێك له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ر به هه‌ندێك هێزی سیاسین، بێ وردبینی و به‌دواداچون و ره‌چاوكردنی پیشه‌یی و هاوسه‌نگی هه‌واڵه‌كانیان بڵاوكردوه‌ته‌وه كه پێشه‌وانه‌ی یاسا و بنه‌ماكانی كاركردنه ئه‌و شێوازه بڵاوكردنه‌وانه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان ده‌ركه‌وت له‌ڕێگه‌ی كۆمپیوته‌ره‌وه هه‌وڵی دروستكردنی كارتی ده‌نگدانیان داوه و پاشانیش توانرا ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه ده‌ستگیربكرێت كه پاڵپشتیان كردوه، سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ش له‌چوارچێوه‌ی تۆڕێكدا كاریان كردوه، به‌شێك له‌و كه‌سانه‌شی له‌پشتیانه‌وه بون كه‌سایه‌تی سیاسی و په‌رله‌مانتاری ئێستا و خوله‌كانی پێشوتریشیان تێدایه، جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی كۆمسیۆن له‌و كاره تێوه‌گلاون لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه و كه‌یسه‌كانی تر و هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رپرسیارن به‌رده‌وامن".