کازمی:خزمەتی ئاڵا بەهاکانی نیشتمانپەروەری دەچەسپێنێت

سیاسی
  • 31-08-2021, 20:48
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ سێشەممە،رایگەیاند خزمەتی ئاڵا بەهاکانی نیشتمانپەروەری دەچەسپێنێت.
    کازمی لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند:"ئەمڕۆ ئەو گفتەمان بردەسەر کە لەبەردەم گەل دابوومان لە ڕێگای پەسەندکردنی "خزمەتی ئاڵا". ئەم هەنگاوە بەهاکانی نیشتمانپەروەری دەچەسپێنێت".
    ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد"پرۆژەی "سندوقی نەوەکان" مان خستەڕوو کە دەمانپارێزێت لە پشتبەستنی تەواوەتی بە نەوت، پێکەوەش لەسەر گفتی خۆمان دەچینە هەڵبژاردنی پێشوەختە".