ده‌زگاى شه‌هیدان پێدانى شایسته‌ى خانه‌نشینى به‌و ئێرانیانه‌ى له‌ عێراق شه‌هیدبوون ره‌تكرده‌وه‌

ناوخۆ
  • 31-08-2021, 18:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دەزگای شەهیدان بەدرۆخستەوە لە پێدانی ئیمتیازات یان مافی خانەنشینی بە ئێرانییەکان کە لە عێراق شەهید بوون لە کاتی ڕزگارکردنی شارەکان لە دەستی داعش.
    تاریق مەندەلاوی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی شەهیدان به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یلند:"بەپێی یاسای ژمارە 2ی 2016 ی ئەنجومەنی نوێنەران، دەكرێت شەهید بەرەگەز عێراقیش نەبێت، لەسەر ئەم بەنەمایەش ئەو ئێرانیانەی لە حەوزەی نەجەف لە سێدارەدراون لەسەردەمی سەدام یان ئەو راوێژكارە ئێرانیانەی بەشداری شەڕی داعشیان كردووە بەشەهید تۆماركراون چونكە بەرگرییان كردووە لە پیرۆزییەكان".  
    بەوتەی مەندەلاوی هێشتا مامەڵەی شەهیدە ئێرانییەكان تەواو نەبووە بەڵام ژمارەیان 170 كەسە، لە بەرامبەریشدا چەندین هاوڵاتی عێراقی موچەی شەهیدانە لە ئێران وەردەگرن لە دەزگای (بنیات شهید)ی ئێرانی.  
    وتیشی:"دەزگای شەهیدان هیچ ئیمتیازێکی پێنەداون و شەهیدانی ئێرانیش لەلایەن وڵاتەکەیانەوە گوازراونەتەوە و هیچ مامەڵەیەکیان نەکردووە کە پەیوەست بێت بە گرتنەوەیان لە ئیمتیازاتی شەهیدان".
    ناوبراو، وتیشی:"پێدەچێت ئەم بابەتە بەپێی یاساکانی هاوتایی نێوان وڵاتان بە یاسایی بخوێندرێتەوە، کە هەزاران عێراقی بەهۆی لەسێدارەدانیان لە سەردەمی ڕژێمی به‌عسدا ماف و ئیمتیازی لە دەزگای شەهیدانی ئێران وەردەگرن و تا ئێستا هیچ کام لە کەسوکاری شەهیدانی غەیرە عێراق لە عێراق داوای مافی خانەنشینی یان ئیمتیازاتیان نەکردوە".
    یەکێک لە شانازییەکانی ئەزموونی هاوچەرخی عێراق ئەوەیە کە خاکەکەی لە وڵاتانی برا و دۆستەوە شەهیدی وەرگرتووە کە بەرگریان لە عێراق کردووە و لە بەرگری لە خاک و گەلەکەی و شوێنە پیرۆزەکانی شەهید بوون ئەوه یه که ڕێزیان لێبگیرێت هەرچەندە دەزگاکە هیچ شتێکی بۆ ئەم قارەمانانە دابین نەکردووە، بەڵام هەندێک ئەو بەهای بەرزی مرۆیی و ئەم ڕۆحە فیداکارییە و بە ناحەقی و بێ زانیارییەکی گونجاو دەیهەژێنێت و ئازاریان دەدات"