بهغدا-اهع
حەسەن نازم وتەبێژی حکومەت ، ئهمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە عێراق سەرکەوتوو بووە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی و گێڕانەوەی ڕۆڵی هەرێمی خۆی.
نازم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) ئامادەیبوو، رایگهیاند:"عێراق سەرکەوتوو بووە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی و گێڕانەوەی ڕۆڵی هەرێمی خۆی"
وتیشی:"دامەزراوە جیهانییەکان بەجدی ئاماژەیان بە کاغەزی سپی کردووە، کە پرۆژەی چاکسازیە بۆ ئابووری" .
ئاماژهى بهوهكرد"ئێمە ئەو پرۆژانەمان دۆزیوەتەوە کە دەیان ساڵە پهكهوتووه و حکومەتی هەنگاوی بوێرانەی بۆ داناوه"، جەختیشی کردەوە "کە کاردهكات بۆ تەواوکردنی پرۆژەی ڕێگای گشتی خێرا کە یوسفیە بە دۆره دەبەستێتەوە".
له درێژهى قسهكانیدا وتیشی:"حکومەت ڕێوشوێنی بوێرانەی گرتووەتە بەر لە شەڕی دژی گەندەڵی و دەستکەوتەکانی ئێستا بۆ هەمووان ناسراون" .
نازم، باسى لهوهكرد"حکومەت ئاسانکاری کردووە بۆ ئەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئامادەبێت لەکاتی خۆیدا پرۆسەی دەنگدان تەواو بکات" و وتیشی "داواکردن لە هاوڵاتیان بۆ بەشداریکردنێکی فراوان لە هەڵبژاردنەکاندا چاکسازی سیاسی چارەسەر دەکات" .
رونیكردهوه"سەرۆک وەزیران مستەفا كازمى هانیداوە کە ڕێکارە بیرۆکراتییەکان کەمبکرێتەوە کە تەواوبوونی کارەکانی حکومەت دوادەخات".
وتهبێژهكهى حكومهت رایگەیاند" ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاسای سەربازی بەزۆرەملێی دەربڕی لە چوارچێوەی پرۆژەیاسای خزمەتی ئاڵادا".
نازم ئەوەشی خستووەتەڕوو" پڕۆژەیاساکە رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت و تاوتوێ دەکرێت".
نازم وتیشى "بریکاری وەزارەتی تەندروستی بە ئەنجومەنی وەزیرانی وتووە کە وڵات گەیشتووەتە کۆتایی شەپۆلی سێیەمی پەتای کۆرۆنا و داواش لە دەزگا حکومییەکان دەکات پەلە بکەن لە کوتانی فەرمانبەرەکانیان".
ئاماژهى بهوهكرد"وەزارەتی تەندروستی پلانی هەیە بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن تاوەکو ڕێگریبکرێت لە بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا" و جەختی کردووەتەوە کە "پرۆسەی کوتانی خەڵکی زۆر زیادی کردووە."