وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ستایشى رۆڵى نه‌مسا ده‌كات له‌ پاڵپشتى كردنى عێراق

سیاسی
  • 31-08-2021, 16:37
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ ،ئه‌مِڕۆ سێشه‌ممه‌،ستایشى هاوتا نەمساییەکەی ئەلێکساندەر شاڵنبێرگی کرد بۆ ڕۆڵى به‌رده‌وامى نه‌مسا له‌ پشتیوانی عێراق لەبوارە جیاجیاکاندا.
    ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوه‌ لە بەیاننامەیەکدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (له‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"حسێن لەگەڵ ئەلێکساندەر شاڵنبێرگی هاوتا نەمساییەکەی کۆبووەوە و هه‌ردولا تاوتوێى په‌یوه‌ندى هاوبه‌شى نێوان به‌غدا و ڤییه‌نا كرد".
    وتیشی:"وەزیری دەرەوە ستایشى رۆڵى نەمسا كرد بۆ پشتگیریکردنی عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا".