بهغدا-اهع
برۆنۆ ئهنتۆنیۆ باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق،ئهمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژە ستراتیژییەکان لە عێراق بەڕێوەدەبرێت،ئاماژهى بهوهكرد ئەندازیارانی عێراق بەنداوەکان بەڕێوەدەبهن.
ئەنتۆنیۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) راگهیاند" سەردانی پاپ فرانسیس بۆ شاری ئۆرى مێژوویی گرنگ بوو"،ئاماژهى بهوهكرد"ئیتالیا لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە کاردەکات بۆ گەیشتن بەجێبەجێکردنی پرۆژەی فاۆ بۆ بهستنهوهى هێڵی ئاسنین و شەمەندەفەر و هەروەها ڕێگای گشتی".
جهختیكردهوه"کۆمپانیای ئیتالی کارەکانی لەبەنداوی موسڵ تەواو کردووە، بەتایبەتی کە ئیتالیا راهێنانى به 230 ئەندازیاری عێراقی کردووە و ئێستا ئامادەیە کار لەسەر بەنداوەکە بکات".
وتیشی"کۆمپانیا ئیتالییەکان دەکەونە پارێزگاکانی بەسرە و زیقار و کار دەکەن بۆ ڕاهێنانی ئەندازیاران و تەکنیککارانی عێراق و پەرەپێدانی تواناکانیان".