بهغدا-اهع
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان،ئهمڕۆ سێشەممە قەبارەی پشتیوانی گەورەی پاسەوانانی سنووری ئاشکرا کرد، هاوکات ئەوەی خستەڕوو کە دوو ڕێوشوێن گیراوەتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دزەییکردن له سنورهكاندا.
لیوا تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) ی ڕاگەیاند: "بڕی ئەو پشتیوانییانەی کە بۆ پاسەوانەکانی سنوورەکە دابین کراوە زۆر زۆرە و ئەو هێزانە کەرەستە و پێداویستى باشیان دەست کەوتووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکە و ڕێگریکردن لە دزه پێكردنى تیرۆرستان"،رونیكردهوه سوپا و پۆلیسى فیدراڵى كاردهكهن لهگهڵ پاسهوانانى سنور بۆ پاراستنى سنورى عێراق و سوریا".
خەفاجی، وتیشی:"چەندین بۆشایی ئەمنی داخراون و بەربەستی سنورێک گیراوە، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی دزەکردن" .
ئاماژهى بهوهكرد"لە ماوەی ڕابردوودا زۆرێک لەو کەسانەی هەوڵی دزەکردنیان داوه بۆ خاکی عێراق دەستگیرکراون".
فەرماندەیی پاسەوانی سنوورە، ئهمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، کە لە سنوری سوریا ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی سێ قۆڵی دەستی پێکردوە، ئەوەش نیشانی دەدات کە ئۆپەراسیۆنەکە له شەش میحوهرهوه بووه.