كازمى:دۆسیەی دژە گەندەڵی پێشكه‌وتنى باشى به‌خۆوه‌ بینیوه‌ وداوایه‌كیش ئاراسته‌ى هاوڵاتیان ده‌كات له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌

سیاسی
  • 31-08-2021, 15:11
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سەرۆک وەزیران، ئه‌مڕۆ سێشەممە، سەرکەوتنی لوتكه‌ى هەماهەنگی و هاوبەشی بەغدای پشتڕاستکردەوە و ئاماژەیە بۆ ئەوە کرد کە دەنگدانەوەی ئەو لە ناوخۆ و هەرێمی و جیهانیدا بەرچاوە .
    بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌، كازمى لە وتارێکیدا رایگه‌یاند:"ئامانجمان لە سەرووی هەموو شتێکەوە ئەوەیە کە بەرژەوەندی عێراق لەبەرچاو بگرین، ئەمەش مانای ئەوە نییە کە دەبێت لەسەر حسابی برا و هاورێكانمان بێت،به‌ڵكۆ له‌ سه‌ر حسابى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌ش ".
    وتیشی:"پێویستە عێراق بە شێوازێکی شایستەی ناو و مێژووی گەورەی خۆی بگەڕێتەوە، کە نوێنەرایەتی  شارستانییەکان دەکات و دڵنیامان کردەوە کە عێراق بە دوور لە هەر دەستێوەردانێک کۆنترۆڵی ئاسایش و سیاسەت و ئابووری خۆی دەکات، بە هیچ شێوەیەک ناکرێت بە دەوڵەتێکی تر ئەوەش هاتووە:"عێراق بە هیچ شێوەیەک ناتوانێت لەلایەن وڵاتێکی ترەوە بەڕێوەبرێت و نە عێراق لە دەوروبەری هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی خۆی دابڕاوە، کە ئێمە بە پتەوکردنی پەیوەندی هاوکاری لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی دوولایەنە بۆ سەروەری کاردەکەین".
    كازمى باسى له‌وه‌شكرد:"ئەوە شتێکی نائاسایی نییە کە کێبڕکێ لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا بکرێت، بەڵام سەیر و شەرمەزارییە کە ئەم ڕکابەرییە کاریگەری لەسەر عێراق و خەڵکەکەی هەیە و بە هەموو نرخێک ئێمە لەسەر حسابی وڵات چەپڵە لێنادرێت" .
    رونیكرده‌وه‌"ئێمە بە ئاڕاستەی ڕاست و بەبەردەوامی بەرەو شەڕی دژی گەندەڵی هەنگاو دەنێن و لەم دۆسیەیەدا پێشکەوتنێکی بەرچاومان هەبووە، سەرەڕای دەستێوەردانی سیاسی، هەروەها دۆسیەی خزمەتگوزاریش پشکی گرنگی لەبەرنامەی حکومەتەکەماندا،ئێمەئەو شتانەی کەپەیمانمانداوەئەنجامی دەدەین".
    سەرۆکوەزیران لەبارەى هەڵبژاردنەوە داوایەکى ئاراستەى هاوڵاتییان کرد و هانیدان بەشدارى بەرفراوان بکەن لە هەڵبژاردنەکە، و بایکۆتى هەڵبژاردنى پێشوەختە نەکەن کە چەند هەفتەیەکى کەمى ماوە .
    رونیشیکردەوە" بایکۆتکردنى هاوڵاتیان لە هەڵبژاردنەکانى رابردوودا بووە هۆى دروستبوونى چەند کێشەیەک و بەشداریکردنى هاوڵاتییانى لە هەڵبژاردنەکە بە گرنگ ناوبرد".
    کازمى گەڕانەوەى رەوتى سەدر بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکە بە هەنگاوێکى گەورە ناوبرد و داواشى لەسەرجەمى ئەو لایەنە سیاسیانە کرد کە بایکۆتى هەڵبژاردنەکەیان کردووە پاشگەزببنەوە و بگەڕێنەوە بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەکە.
    جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە هەموو کارئاسانییەک بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنە پێشوەختەکە لەوادەى خۆیدا، کراوە.