بهغدا-اهع
دادگاى تاوانهكانى بابل سزاى 7 ساڵ زیندانى بۆ دوو بهرپرسى دیوانى پارێزگاكه دهركرد به تۆمهتى وهرگرتنى بهرتیڵ.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی،ئهمڕۆ دووشهممه،له راگهیهندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" بەڕێوەبەری فەرمانگەی گرێبەستەکان لە دیوانی پارێزگای بابل و بەڕێوەبەری ژمێریاری پلانی وەبەرھێنان لە دیوانی پارێزگاکە، ھەر یەکیان بەتۆمەتی گەندەڵی بە حەوت ساڵ زیندانیکردن، سزادران".
رونیكردهوه" دادگای تاوانەکانی بابل تایبەت بە پرسەکانی دەستپاکی سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری فەرمانگەی گرێبەستەکان لە دیوانی پارێزگای بابل بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە نوێنەری کۆمپانیایەک، تایبەت بە دابینکردنی ئامێری (CT scan) بۆ نەخۆشخانەی مەرجان لە پارێزگاکە دەرکردووە".
ئەوەش خراوەتەڕوو" دادگای تاوانەکانی بابل لەسەر ھەمان دۆسیە، سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری ژمێریاری پلانی وەبەرھێنان لە دیوانی پارێزگای بابل دەرکردووە".