كازمى جەختده‌كاته‌وه‌ لەسەر گرنگی عێراق بۆ هاوکاری و پەیوەندی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا

سیاسی
  • 30-08-2021, 18:49
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
     مستەفا كازمى سەرۆک وەزیران، ئه‌مڕۆ دووشەممە، جه‌ختیكرده‌وه‌ لەسەر گرنگی عێراق  بۆ هاریکاری و پەیوەندی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا، هاوکات مارتن هۆس باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا بەڵێنییەکانی یەکێتی ئەوروپای نوێکردەوە بۆ یارمەتیدانی عێراق.
    نووسینگەی راگه‌یاندنى سەرۆک وەزیران، لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"سەرۆک وەزیران مستەفا كازمى ئه‌مڕۆ دووشەممە،چاوى كه‌وت به‌  باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپای لە عێراق، مارتن هۆس، بە بۆنەی کۆتایی هاتنى ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ وڵاتدا ".
    لە میانەی کۆبوونەوەکەدا كازمى وتی:"عێراق گرنگییەکی زۆر بە هەماهەنگی و پەیوەندی هاوبەشی لەگەڵ هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دەدات لە بوارە جیاجیاکاندا"
    لەلایەن خۆیەوە، باڵیۆز هۆس پیرۆزبایی لە "حکومەت و خەڵکی عێراق کرد، بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی"، بە "هەنگاوێکی گرنگ بۆ تیشک خستنەسەر ڕۆڵی شارستانی عێراق و بەهێزکردنی هاوکاری لە ناوچەکەدا دانا ".
    باڵوێزى یه‌كێتى ئه‌وروپا وتى" پابەندبوونەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ یارمەتیدانی عێراق بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنەکان دووپاتكرده‌وه‌" ،رونیكرده‌وه‌ " نێرده‌یه‌كى ئەوروپی بەشداری دەکات لە چاودێریکردنی جێبەجێکردنیدا، هەروەها لە پشتگیریکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق و ئه‌نجامه‌كه‌شى به‌ پردێكى په‌رینه‌وه‌ى راسته‌قینه‌ داده‌نرێت بۆ ئیراده‌ى گه‌لى عێراق".