به‌غدا-اه‌ع
نازه‌نین محه‌مه‌د وه‌سۆ وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێبوون وشاره‌وانییه‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،له‌گه‌ڵ زوهێر عه‌لى شه‌علان پارێزگارى دیوانیه قۆناغه‌كانى كاركردن بۆ ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى ڕێگاوبان وپرده‌كانى تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"نازه‌نین محه‌مه‌د وه‌سۆ وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێبوون وشاره‌وانییه‌كان،له‌باره‌گاى وه‌زاره‌ت چاوى كه‌وت به،زوهێر عه‌لى شه‌علان پارێزگارى دیوانیه،وگفتوگۆى كرد له‌باره‌ى ڕێره‌وى كارى پرۆژه خزمه‌تگوزارى وستراتیژییه‌كان كه‌وه‌زاره‌ته‌كه له‌پارێزگاكه جێبه‌جێیان ده‌كات"،وتیشى"له‌میان دیداره‌كه ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى پارێزگاكه وڕێكاره‌كانى په‌له‌كردن له‌جێبه‌جێكردنى خرایه به‌رباس ،له‌نێویشیاندا پرۆژه‌ى ئاوى شامیه به‌تواناى4000 م3/ كاتژمێرێك".
وتیشى"گفتوگۆیش كرا له‌سه‌ر قۆناغه‌كانى كاركردن له‌ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى ڕێگاوبان وپرده‌كانى پارێزگاكه،له‌نێویشیاندا پرۆژه‌ى دروستكردنى ڕێره‌وى دووه‌مى ڕێگا(دیوانیه - عفه‌ك ئال بدێر)،وتاوتوێكردنى ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ى دیكه له‌سێكته‌رى شاره‌وانییه‌كان،گرنگترینیان پرۆژه‌ى چوارریانى پردى هه‌ڵواسراوى جمهورى".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد