غزى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاسپارد به‌پێشكه‌شكردنى چاودێرى ته‌ندروستى پێویست بۆ بریندارێكى خۆپیشاندانه‌كان

ناوخۆ
  • 30-08-2021, 17:39
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌مید نه‌عیم غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاسپارد ڕێوشوێنى پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ پێشكه‌شكردنى چاودێرى پزیشكى پێویست بۆ بریندار فه‌زڵ عه‌بدولواحید،كه‌یه‌كێكه‌ له‌برینداره‌كانى خۆپیشاندانه‌كان له‌پارێزگاى زیقار.
    ئه‌میندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(أه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"غزى پێشوازیكرد له‌بریندارێكى خۆپیشاندانه‌كان،ئه‌مه‌یش له‌چوارچێوه‌ى گرنگیدانى حكومه‌تى عێراق به‌برینداره‌كانى خۆپیشاندانه‌كان وپێویستى پێشكه‌شكردنى چاودێرى پزیشكى وته‌ندروستى بۆ برینداره‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى عێراق بۆ حاڵه‌ته‌ چڕه‌كان،وله‌سه‌ر بنه‌ماى بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ركراوه‌".
    وتیشى"ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاسپارد به‌گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى پێویست،بۆ پێشكه‌شكردنى چاودێرى پزیشكى پێویست بۆ بریندار عادل فه‌زڵ عه‌بدولواحید،كه‌یه‌كێكه‌ له‌برینداره‌كانى خۆپیشاندانه‌كان له‌پارێزگاى زیقار،هاوشێوه‌ى برینداره‌كانى تر كه‌نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ كراوه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كانى هیندستان وئیسته‌نبوول".
    ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاماژه‌یشیدا به‌وه‌ى"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 36 بریندارى له‌برینداره‌كانى خۆپیشاندانه‌كان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان،ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ كردووه‌ بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر تێچووى ده‌وڵه‌ت".