به‌غدا-اه‌ع
فه‌ریق ڕوكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه تیرۆر،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،پلانێكى سێ ساڵه ئاماده‌كراوه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ده‌زگاى دژه تیرۆر.
ساعدى له‌میان به‌شداریكردنى به‌دیدارى ڕافیده‌ین بۆ دیالۆگ كهپهیامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو،ڕایگه‌یاند"سه‌رى ڕمه‌كه بووین له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گروپه تیرۆرستییه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگى هێزه ئه‌منییه‌كانى دیكه"،وتیشى"له‌ئه‌مساڵدا 250 ئه‌ركمان جێبه‌جێكرد وزیاتر 270 تیرۆرستمان كووشتووه".
وتیشى"ده‌زگاى دژه تیرۆر ته‌نها په‌یوه‌سته به‌فه‌رمانده‌ى گشتى"،ڕوونیشیكرده‌وه"ئه‌ركى هاوبه‌شمان به‌جێگه‌یاندووه به‌گه‌ڵ دژه تیرۆرى كوردستان وهاریكارییهكى گه‌وره هه‌یه".
ئاماژه‌یشیدا"پلانێكى سێ ساڵه ئاماده‌كراوه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ده‌زگاى دژه تیرۆر"،ڕوونیشیكرده‌وه"بابه‌تى دارایی ڕێگره له‌وه‌ى دژه تیرۆرى كوردستان بهدهزگاكهى ئێمه ببه‌سترێته‌وه".
دووپاتیشیكرده‌وه"هێزه‌كانمان له‌ڕووى ده‌روونى وشهڕكردنهوه به‌باشى ئاماده‌كراون ودوورن له‌هه‌ر بابه‌تێكى سیاسییه‌وه".