بهغدا-اهع
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، ئهمڕۆ دووشەممە،رایگهیاند عێراق هێشتا پێویستی بەپشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە لەبوارەکانی پشتیوانی ئاسمانی و چەک و ڕاهێناندا.
ئهعرهجى لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی دیالۆگی ڕافیدەین، کە پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اهع) ئامادەیبوو رایگهیاند:"ئامادەبوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسەر داوای فەرمی حکومەتی عێراقه لە ناوچەکانی ڕاهێنان و پشتیوانی ئاسمانی".
وتیشی:"کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە کۆتایی ئەمساڵدا بە تەواوی بەڕێوەدەچێت و لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا ڕێککەوتوون"،رونیكردهوه"حکومەتی عێراق داوای لە ناتۆ کردووە کە بەشداری لە ڕاهێنانی هەموو دەزگا ئەمنییەکانی عێراق بکات".
باسى لهوهكرد"ڕێککەوتنی شەنگال دادپەروەرانە و بەڕێزە و حکومەت سوورە لەسەر ئەوەی کاری بۆ بکات بۆ سهركهوتنى و ناتوانین بگەینە ڕێکەوتنێک کە 100٪ هەمووان ڕازی بکات" و ئەوەشی وت:"2500 كهس له دانیشتوانی شەنگال خۆبهخشن بۆ ئەوەی دۆسیەی ئەمنی لەناو قهزاكه بگرنه دهست".
جهختیكردهوه"حکومەتی عێراق ڕێز لە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران دەگرێت بۆ لابردنی هێزە بیانییەکان و ئێمە هێشتا پێویستمان بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە لە ناوچەکانی پشتیوانی ئاسمانی و چەک و ڕاهێنان".