وه‌زیرى به‌رگرى:ده‌ستێوه‌ردانى سیاسى له‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان زۆر كه‌مه‌

ئەمنی
  • 30-08-2021, 17:11
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    جومعه‌ عناد وەزیری بەرگری، ئه‌مڕۆ دووشەممە، جه‌ختیکردەوە کە لەئێستادا زۆرینەی کارمەندانی سوپا لەباکور و ڕۆژئاوای عێراق بڵاویانکراوه‌ته‌وه‌، هاوکات تێبینیشیکرد کە دەستێوەردانی سیاسی لەکارەکانی وەزارەتەکەیدا زۆر کەمە.
    عناد لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی دیالۆگی ڕافیدەین کە پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اه‌ع) ئامادەیبوو رایگه‌یاند:"لە ئێستادا زۆرینەی سوپا لە باکور و ڕۆژئاوای عێراق بڵاویان پێكراوه‌"، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"له‌ ناوه‌راستى 2004 ه‌وه‌ سوپاى عێراق سه‌ر له‌ نوێ دامه‌زرا".
    باسى له‌وه‌شكرد"دەستتێوەردانی سیاسی زۆر کەمە لە ده‌زگا سەربازیه‌كاندا" و وتیشی "داوای هیچ دامەزراندنێکی سیاسی نەکراوە، هەروەها سوپاش دامه‌زراندى ئه‌وانه‌ى شیاو نین ره‌تده‌كاته‌وه‌".
    جه‌ختیكرده‌وه‌"هێزە دەرەکییەکانى وڵات داوای  عێراق هاتوون بۆ شەڕی چەتەکانی تیرۆریستی داعش"،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" لەگەڵ لایەنی تورکیا رێککەوتن بۆ پێکهێنانی ناوەندێکی هاوئاهەنگی هاوبەش، هەروەها کۆبوونەوە لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا و ئاگادارکردنەوەی لە گرنگی هاوئاهەنگی لە به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ئاسته‌نگیه‌كان".
    وەزیری بەرگری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد" تورکیا ئاگادارکراوەتەوە لە بوونی چەتەکانی تیرۆریستی داعش لەسەر خاکی خۆی "،باسى له‌وه‌كرد"سوپا ئەرکی بنەڕەتی و لاوەکی هەیە بۆ پاراستنی ئاسایش و دامەزراوە ناوخۆییەکان".