وەزیری ناوخۆ: حکومەتی ئێستا هاتووه‌ بۆ سەپاندنی شكۆى وڵات و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت

ئەمنی
  • 30-08-2021, 17:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزیری ناوخۆ عوسمان غانمى، ئه‌مڕۆ دووشەممە،جه‌ختیكرده‌وه‌ کەحکومەتی ئێستا هاتووه‌ بۆ سەپاندنی شكۆى وڵات و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
    غانمى لە وتارێکدا لە کۆڕبەندی دیالۆگی ڕافیدەین، کە پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو رایگه‌یاند:"حکومەتی ئێستا هاتووه‌ بۆ سەپاندنی شكۆى وڵات و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە".
    وتیشی:"سیستمی ئاسایش و بەرگری دوای هەڵوەشانەوەی سوپا زیانی زۆری بەرکەوت و سیاسەتی ئەمنیش لە عێراق توانی بنچینە بنەڕەتییەکان بەرز بکاتەوە و تیشک بخاتە سەر تێپەڕاندنی رۆتین و دروستکردنی پرد لەگەڵ هاوڵاتیان".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"تەحەدای دۆسیەی چەک له‌ ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووەوە دەستیپێکردووە ئەو چەکەی دوای ڕووخانی ڕژێم کەوتە دەستی گروپە تیرۆریستییەکان". 
    غانمی وتیشی:"حکومەت بەلێنی خۆی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بەردەوام دەبێت"
    ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد:"هێزە ئەمنییەکان لە هەڵبژاردن  دڵسۆزییان ته‌نها بۆ نیشتمانه‌ ولایه‌نگرى هیچ لایه‌نێك ناكه‌ن، چونکە پلانی ئاسایشی هەڵبژاردن جەختی لەسەر دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام بۆ دەنگدەران و ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەکی هەڵبژاردن کردەوە".
    وتیشی"ئێمە کوتلە سیاسییەکان دڵنیا دەکەینەوە کە هێزە ئەمنییەکان نزیک بنکەکانی دەنگدان دەبن و لەسەر یەک ئاست پلانی ئەمنی بەرز ئامادەکراوە و ئەمڕۆ لە ناسریە لیژنەکە کۆکراوەتەوە بۆ گفتوگۆکردن و پەرەپێدانی پلانی ئەمنی".
    باسى له‌وه‌كرد"ئەو کارمەندە ئەمنییە ئامادەکراوە و لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان رێککەوتنێک واژۆ کراوە و وەزارەتی ناوخۆش بەڵێنی گەیاندنی ستاف و سەرجەمی دەنگدەرانی داوە و بەڵێنیشی داوە کە ڕێگری لە دەستێوەردانی هەڵبژاردنەکان بکات لە هەر لایەنێک".
    رونیكرده‌وه‌"هەموو تاوانەکان لەماوەی چوار کاتژمێردا دۆزراونەتەوە و تەنها چەند تاوانێکی ئاشکرانەکراو هەیە".
    وتیشی"زۆربەی ئەو ڕفاندن و کوشتنانە بە تاوانییەوە هاندراون و لەڕێگەی لێکۆڵینەوە و کاری ئەمنییەوە بە خێرایی دەگەینە ئەنجامدەران".