کازمی چاوی کەوت بەمنداڵێکی نابینای زگماکی وفه‌رمانیكرد بەچارەسەرکردنی ولێکۆڵینەوەکردن لەهۆکاری دواکەوتنی

سیاسی
  • 30-08-2021, 17:04
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،پێشوازیكرد له‌منداڵێكى عێراقى به‌ناوى نه‌رجس سائر كازم،له‌دانیشتووى ناوچه‌ سه‌دڕى به‌غداى پایته‌خت،كه‌له‌چینى نابیناى زگماكییه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى پێشوازیكرد له‌منداڵێكى عێراقى به‌ناوى نه‌رجس سائر كازم،كه‌تووشی نابینایی زگماكی بووه‌.
    ئاماژه‌یشیدا"كازمى ڕێنماییدا به‌له‌ئه‌ستۆگرتنى تێچووه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى منداڵه‌كه‌،چونكه‌ به‌خێوكه‌رى نییه‌،هه‌روه‌ها ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانى ڕاسپارد لێكۆڵینه‌وه‌ بكه‌ن له‌هۆكارى دواكه‌وتنى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م منداڵه‌،به‌پێى پێداویستییه‌كانى،وله‌سه‌ر بنه‌ماى مافه‌كانى له‌وه‌رگرتنى چاودێرى ته‌ندروستى".