باڵیۆزى میسرى گرنگترین پرۆژه‌ككانى وڵاته‌كه‌ى له‌ عێراق دیارى ده‌كات

سیاسی / ئابوری
  • 30-08-2021, 16:47
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌لید محه‌مه‌د ئیسماعیل باڵیۆزى میسر له‌عێراق،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌هه‌وڵى وڵاته‌كه‌ى بۆ جێبه‌جێكردنى 3 پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوون له‌عێراق له‌پاڵ پرۆژه‌كانى تر له‌هه‌ردوو بوارى ڕێگاوبان وكاره‌با،ئاماژه‌یشیدا له‌داهاتوودا هه‌واڵى دڵخۆشكه‌ر هه‌یه‌ له‌بوارى ئاڵوگۆڕى بازرگانى.
    وه‌لید محه‌مه‌د ئیسماعیل باڵیۆزى میسر له‌عێراق له‌میان وتارێكیدا له‌دیدارى ڕافیده‌ین كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"میسر هه‌وڵى سه‌قامگیركردنى عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌تێك ده‌دات وعه‌بدولفه‌تاح سیسى سه‌رۆك كۆماریش له‌ماوه‌ى دوو مانگدا دووجار سه‌ردانى عێراقى كردووه‌ ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر گرنگییه‌كى زۆر له‌پاڵ سه‌ردانه‌كانى دیكه‌ى نێوان وه‌زیره‌كان".
    ئاماژه‌یشیدا"ئاڵوگۆڕى بازرگانى هێشتا به‌پێى خواسته‌كان نییه‌ وگه‌وره‌یش نییه‌ وساڵانه‌ ملیارێك دۆلاره‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"وه‌زیرى ئابوورى میسر سه‌ردانى عێراقى كردووه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌كاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى سێكته‌رى پیشه‌سازى وبه‌شداریكردن له‌خستنه‌كارى ده‌ستیكار وهه‌واڵى دڵخۆشكه‌ریش هه‌یه‌ بۆ ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌ردوو وڵات".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"له‌ئێستادا كارده‌كرێت له‌سه‌ر زیادكردنى 10هه‌زار مێگاوات زیاده‌ له‌كاره‌باى میسر بۆ عێراق له‌میان به‌ستنه‌وه‌ى سێقۆڵى هاوبه‌ش نێوان میسر وعێراق وئوردن"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو ئاهه‌نگ ده‌گێڕین به‌كردنه‌وه‌ى وێستگه‌یه‌كى كاره‌با له‌به‌سڕه‌ به‌تواناى 400 مێگاوات به‌جێبه‌جێكردنى میسرى وپاره‌دارى ژاپۆنى".
    وتیشى"له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا سێ پرۆژه‌ى نیشته‌جێبوون وپرۆژه‌كانى ڕێگاوبان نێوان 3 بۆ 4 پرۆژه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت وزۆربه‌ى پرۆژه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى حكومه‌تى میسرییه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"سه‌رۆكى سیسى قبوڵ ناكات كوالێتى به‌رهه‌مه‌كانى باش نه‌بن وبه‌په‌رۆشه‌ بۆ به‌رجه‌سته‌كردنێكى باش بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاكان له‌به‌رده‌م پرۆژه‌كانى دیكه‌ وپێشوازیش له‌وه‌به‌رهێنه‌رانى عێراقى ده‌كه‌ین بۆ هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ میسر".