باڵیۆزی ئێران: پێشوازی لە دیالۆگی بنیاتنەر دەکەین لەناوچه‌كه‌ و بەردەوامین لە پشتگیریکردنی کەرتی کارەبای عێراق

سیاسی
  • 30-08-2021, 16:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئێرج مه‌سجدى باڵیۆزى ئێران له‌عێراق،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،ئێران پێشوازیده‌كات له‌دیالۆگى بنیاتنه‌رانه‌ له‌ناوچه‌كه‌،هه‌روه‌ها باسیشى به‌به‌شداریكردنى وڵاته‌كه‌ى له‌پشتیوانیكردنى عێراق له‌هه‌ردوو بوارى كاره‌با وئاڵوگۆڕى بازرگانى كرد.
    مه‌سجدى له‌میان به‌شداریكردنى له‌دیدارى رافیده‌ین بۆ دیالۆگ كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو،ڕایگه‌یاند"ئێران په‌یوه‌ندییه‌كى به‌هێزى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ گه‌لى عێراق،ئه‌مڕۆیش له‌قۆناغى دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ وبه‌شداریكردن وهاریكارییه‌ وڵاته‌كه‌م به‌فه‌رمى ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌به‌و په‌ڕى توانایه‌وه‌ پاڵپشتى عێراق ده‌كات".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"په‌یوه‌ندی ئابوورى وئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ عێراق له‌ئاستێكى باشدایه‌،وقه‌باره‌ى ئه‌م ئاڵوگۆڕییه‌ گه‌یشتۆته‌ 13 ملیار دۆلار"،ڕایشیگه‌یاند"عێراق قه‌یرانى كاره‌باى هه‌یه‌ وئێرانیش تاكه‌ وڵاته‌ پشتیوانى لێكرد،ورۆژانه‌ 47 ملیۆن مه‌تر سێجا غازى بۆ هه‌نارده‌ ده‌كات و4 وێستگه‌ى به‌رهه‌مهێنانى وزه‌ له‌عێراق له‌ڕێگاى غازى ئێرانى كار ده‌كات".
    وتیشى"خۆشه‌وێستى وبرایه‌تى له‌نێوان هه‌ردوو گه‌لى ئێران وعێراق هه‌یه‌ وئێران پشتیوانى عێراقى كرد له‌شه‌ڕى دژى تیرۆرستانى داعش وشه‌هید داوه‌،وشه‌هیده‌كانمان له‌ده‌زگاى شه‌هیدانى عێراق تۆماركراون".
    ئه‌وه‌یشى وت"هاریكارییه‌كان له‌بوارى زانستیش باشه‌ و10 هه‌زار خوێندكارى عێراقى له‌ئێران ده‌خوێنن".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌"عێراق پێشوازى له‌هه‌موو گفتوگۆ ودیالۆگێك به‌ره‌و ئاشتى ودۆستایه‌تى له‌ناوچه‌كه‌ ده‌كات وهانى دیاڵۆگى نێوان حكومه‌ته‌كان ده‌دات".