وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ گه‌یشته‌ نه‌مسا بۆ به‌شدارى كردن له‌ كۆڕبه‌ندى ئه‌لباخ بۆ ئاسایش و هه‌ماهه‌نگى

سیاسی
  • 30-08-2021, 15:46
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە،ئه‌مڕۆ دووشەممە گەیشتە نەمسا بۆ بەشداریکردن لە كۆڕبه‌ندى ئەلباخ بۆ ئاسایش و هاوکاری.
    لە راگەیەندراوێكى وه‌زاره‌تى ناوبراو كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ هاتووە:"لە 2021/8/30 حسێن گەیشتە ڤییەنای پایته‌ختى  نەمسا، لەسەر بانگهێشتی ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ وەزیری دەرەوەی نەمسا بۆ بەشداریکردن لە كۆڕبه‌ندى ئەلباخ بۆ ئاسایش و هاوکاری لە نەمسا كه‌ لە 1ی ئەیلولی 2021 له‌ نه‌مسا سازده‌كرێت".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە:"ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ حسێن لە پەراوێزی کۆڕەکەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەمسا کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و کلتوری و ئەمنییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات".