به‌غدا-اه‌ع
جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەشیر حەداد،ئه‌مڕۆ دووشەممە، جه‌ختیكرده‌وه کە پرۆژەیاسای بودجەی 2022 نەگەیشتۆتە پەرلەمان، هاوکات لیژنەی دارایی پەرلەمان ئاماژەی بەوەکرد کە ماوەی دەرچونی بودجەی 2022 پێویستی شەش مانگی تر هەیە.
حەداد بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اه‌ع) ی ڕاگەیاند" هێشتا حکومەتی پرۆژەیاسای بودجەی نەناردووە، چونکە تەواو نییە" و ئەوەشی وت "تەمەنی پەرلەمانە كه ماوە ناتوانێت گفتوگۆ لەسەر ئەم یاسایە بکات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"په‌رله‌مان مه‌رجى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خۆى پێش دوو رۆژ له هه‌ڵبژاردن داناوه".
لاى خۆیه‌وه ئەحمەد سه‌فار بریارده‌رى لیژنەى دارایى بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) ی ڕاگەیاند: "حکومەت تا ئێستا پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2022ی پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەران نەکردووە، چونکە ئەنجومەنەکە زانیاری کەمیان هەیە لە سەر کورتهێنانی بودجە کە باسی لەسەر دەکرێت".
وتیشی:"هەر پڕۆژە یاسایەکی کە لەماوەی ئێستادا بناسرێت بێ نرخ دەبێت، چونکە پەرلەمان کاتێکی ئەوتۆی نییە بۆ تێپەڕاندنی لەبەر نزیكبونه‌وه‌ى واده‌ى هەڵبژاردنی پێشوەخت".
رونیكرده‌وه"حکومەت لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا دەبێتە حکومەتێكى كاربه‌رێكخه‌رى رۆژانە" و وتیشی "تێپەڕاندنی بودجە پێویستی بە کات هەیە تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو"،"مامەڵەی دارایی ساڵی داهاتوو بەپێی سیستمی 12/1ی یاسای بودجەی 2021 دەبێت".