سەرۆک کۆمار: ناوچه‌كه‌ و جیهان روبه‌رووى گۆڕانکارییەکی گەورە بوه‌ته‌وه‌

سیاسی
  • 29-08-2021, 19:40
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرھەم ساڵح سەرکۆمار ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،رایگەیاند کە ناوچەکە و عێراق، گۆڕانکاری گەورە بەخۆیانەوە دەبینن و ئاماژەی بەوەیش دا کە پێویستە ھەڵبژاردنەکانی داهاتوو، ببێت بە خاڵی دەسپێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو رەوشەی کە ئێستا هەیە.
    بەرھەم ساڵح لە میانی گوتەیەکیدا لە دیداری رافیدەین بۆ دیالۆگ كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع9 چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:"ململانێ و گرژییەکان لە ناوچەکە، ھەمووانی گەیاندووە بەو راستییەی کە ھەمووان تیایدا زەرەرمەند دەبن و کەسیش تیایدا براوە نابێت".
    وتیشی"ھەرەسھێنانی سیستمی ھەرێمیی، ھۆکاری سەرھەڵدانی قەیرانەکانە لە ناوچەکە و لەئێستادا، پێویستمان بە بنیاتنانی سیستمێکی نوێیە لە بوارەکانی سیاسیی، ئەمنیی و ئابووریی بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی بەرەنگارییەکانی تیرۆر، قەیرانی ئابووریی و مەترسی گۆڕانی ئاووھەوا".
    راشیگەیاند "دوو رۆژ لەمەوبەر، کۆنگرەی بەغدا بۆ ھاریکاریی و ھاوبەشی بەڕێوچوو کە ئەوەیش رووداوێکی گرنگ بوو، ستایشی ھەوڵەکانی سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی دەکەین لە رێکخستنی کۆنگرەکە".
    بەرھەم ساڵح بەشێکی قسەکانی بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو تەرخان کرد و رایگەیاند، پێویستە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو، ببێت بە خاڵی دەسپێک بۆ چارەسەرکردنی ئەو رەوشەی کە ئێستا هەیە و گوتی: "ھەڵبژاردنەکان ئامانج لێی تەنھا ئەنجامدان نییە، بەڵکو ھەنگاوێک دەبێت بەرەو ئەنجامدانی چاکسازیی، گۆڕانکاریی و چارەسەرکردنی قەیرانە کەڵەبووەکان لە وڵاتدا".