ماكرۆن له‌ هه‌ولێره‌وه‌:فه‌ره‌نسا به‌رده‌وامه‌ له‌ پاڵپشتى كردنى حكومه‌تى ناوه‌ند و هه‌رێم له‌ بوارى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تیرۆر

سیاسی
  • 29-08-2021, 19:01
  • +A -A

    هه‌ولێر-اه‌ع   
    ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ،ئه‌مڕۆ یەکشەممە،رایگه‌یاند وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆردا.
    ماکرۆن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی هاوبەشدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) ئامادەیبوو، رایگه‌یاند"فەرەنسا پشتگیریتان دەکات و بەردەوام دەبێت لەو کارە و پشتیوانی لێقەوماوانی هەڵەبجە دەکات".
    باسى له‌وه‌شكرد"وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆردا، پاریس کاردەکات بۆ یارمەتیدانی دروستکردنی ژینگەیەکی تەندروست بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچەکانیان" .
    لەباره‌ى ناوچەی شەنگاله‌وه‌ ماکرۆن وتی" لەگەڵ حکومەتی هەرێم قسەم کردووە و پێویستە ناوچه‌ى شەنگال جێگیر بێت".
    لاى خۆیه‌وه‌ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی فەرەنسای کرد بۆ پشتیوانی فەرەنسا بۆ لوتکەی بەغدا".
    بارزانی وتیشی:"ئێمە بەناوی هەموو هاوڵاتیانی کوردستانەوە پێشوازی لە سەرۆکی فەرەنسا دەکەین"،هه‌روه‌ها"سەردانە گرنگەکەی ماکرۆن بۆ پشتگیریکردنی پرۆسەی دیموکراتییە لە عێراق" .
    رونیكرده‌وه‌"لەگەڵ سەرۆک ماکرۆن چەند تەوەرێک تاوتوێ کرا".