بهغدا-اهع
عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی وەزیری دارایی،ئهمڕۆ یەکشەممە جهختیكردهوه لەسەر گرنگیی ئامادەکردن و جێبەجێکردنی بودجەی 2022 بەپێی پلانی ستراتیژی.
نووسینگەی راگهیاندنى وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:"وەزیری عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی سەرۆکایەتی 20هەمین دانیشتنی لیژنەی ئامادەکاری ستراتیژی بودجەی فیدراڵی بۆ نیمچە مەودا ۲٠۲۲_۲٠۲٤"،ناوبراو، وتیشی:"کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیران و جێگری وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانان و ڕاوێژکاری وەزارەتی دارایی و سەرۆکی دەسەڵاتی گشتی چاودێریکردنی تەرخانکردنی وەزارەتەکانی فیدراڵی و سەرۆکی دەسەڵاتی گشتی خانەنشینی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری پەیوەندیداربهرێوهچوو".
ئاماژهى بهوهكرد"چەند تەوەرێکی سەرەکی باسکران کە بریتین لە دانانی سەقفەکانی خەرجکردن لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لە چوارچێوەی ساڵی 2022دا، جگە لە تاوتوێکردنی پرسی قەرزی گشتی و دانانی سەقفی قەرز، لەوانە بەردەوامی قەرز و بەدواداچوونی بۆ ئەو پرسانه".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:"کۆبوونەوەکە شاهیدی تەواوبوونی خوێندنی میکانیزمی جێبەجێکردنی مۆدێلی بودجەی پێشنیارکراو و تاوتوێکردنی ڕێگاکانی ئامادەکردن و جێبەجێکردنی بودجەی فیدراڵی بوو بۆ ساڵی داهاتوو بەپێی پارامیتەرەکانی واقیعی ئابووری ئێستا ،هاوکات لەگەڵ ئەو ڕێبازە چاکسازییەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پهیڕهو كراوه بەئامانجی ئامادەکردنی بودجەیەکی کەکیفی بێت و لەبنەڕەتدا پشت ببەستێت بەجێبەجێکردن و بەرنامەی بەرهەمهێنان کەشوێنی بکەوێت".
باسى لهوهكرد:"لە کۆبوونەوەکەدا باس لە تەرخانکردنی دەسەڵاتی گشتی خانەنشینی کرا لە بودجەی ساڵی داهاتوو و جەخت لەسەر پشتگیری سندوقی خانەنشینی کرایەوە بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری خانەنشینی بۆ مەودایەکی فراوانی کۆمەڵگای عێراقی".