به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه وڵاتانى ناوچه‌كه له به‌رامبه‌ر به‌رپرسیارێتیه‌كى گه‌وره دان،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد سه‌قامگیرى ناوچه‌كه به‌نده به‌سه‌قامگیرى عێراق و سوریا .
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەتام جەدعان دندح، باڵیۆزی سوریا لە عێراق.
لەدیدارەکەدا باس لەپەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات و گەلی دۆست کرا و جەختکرایەوە لەگرنگی کارکردن بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بەجۆرێک لەبەرژەوەندی ئاسایش و سەقامگیری هەردوو وڵات و تەواوی ناوچەکەدا بێت، ھەروەھا دووپاتکرایەوە لە پێویستی درێژەدان بە ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە کە وڵاتانی ناوچەکە لە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورەدان بۆ کۆتای ھێنان بە قەیران و بارگرژییەکان، ھاوکات دووپاتیکردەوە لەپێویستی یەکخستنی هەوڵەکان لە پێناو ھێنانەدی دیالۆگی جددی و هاوبەش بە ئاڕاستەی بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و پشتیوانی لە ھاریکاری نێوان وڵاتانی ناوچەکە، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکرد سەقامگیری و ئارامی عێراق و سوریا بەشێکی گرنگی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەیە.