بهغدا-اهع
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا،ئهمڕۆ یەکشەممە،جهختیكردهوه ئەرکی تێکشکاندنی داعش کۆتایی نەهاتوە، هاوکات ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە.
لە راگەیەندراوێکی نوسینگەی بلینکن کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:"وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەرهەم ساڵح سهرۆك كۆمار ئهنجامداوه".
بلینکن، وتیشی:"پابەندیی درێژخایەنی حکومەتی ئەمریکا بە عێراقێکی بەهێز و سەقامگیر و سەرفراز لە بەرژەوەندی گەلی ئەمریکادایە".
ئاماژهى بهوهكرد:"بۆ جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی ئەرکی شکستپێهێنانی داعش کۆتایی پێنەهات، بەڵام لەسەر بنەمای توانای باشتری هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەگۆڕێت بۆ قۆناغێکی نوێ".
ناوبراو، ستایشی هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە لە 10ی تشرینی یەکەمدا، وتیشى:"وەک فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ تێکشکاندنی داعش و بەشێک لە ئەرکی ناتۆ لە عێراق، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە ڕاهێنان وراوێژ".
جهختیكردهوه"پشتیوانی حکومەتی ئەمریکا بۆ تیمی چاودێری هەڵبژاردنی یۆنامى و ئەرکی چاودێری یەکێتی ئەوروپا دوپاتدهكاتهوه".