به‌غدا-اه‌ع
سەرۆکی لیژنەی ئەمنی لوتكه‌ى بەغدا، فه‌ریق روكنى یه‌كه‌م محەمەد حەمید بەیاتی،ئه‌مڕۆ یەکشەممە سەرکەوتنی پلانی پاراستنی لوتكه‌ى بەغدای ڕاگەیاند.
بەیاتی لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"ڕێکارەکانی پاراستنی کۆنفرانسەکە ئاسانكارى تێدا بووه و به‌غداى پایتەخت بڕینی شەقام و قەدەغەی هاتووچۆی گەورەى به‌خۆوه نەبینیوە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"لیژنەکە پشتی بە سەرکردایەتی پیشەیی و هەوڵ و کۆششی هەواڵگریی هێمن و وریا بەستووە" ستایشی ئەو هێزە ئەمنیانەی کرد کە هاوکارن لە سەرکەوتنی پلانەکە".