بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمڕۆ شەممە،جەختیکردەوە عێراق چاوی لە بنیاتنانی باشترین پەیوەندییە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ،لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:" محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازی کرد حسین ئەمیر عەبدلهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و سەرۆکی شاندی ئێران بۆ کۆنگرەی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی.
لەمیانی دیدارەکە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختیکردەوە لەسەر گرنگی هاریکاری و کاری هاوبەش لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە لەپێناو بەدیهێنانی گەشەسەندن و سەقامگیری ئاماژەشی بەوە کرد کە عێراق چاوی لە بنیاتنانی باشترین پەیوەندییە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.
لای خۆیەوە عەبدلهەیان جەختیکردەوە لەسەر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق و پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی بەغدای کرد لەگەڵ ئەو هەوڵانەی عێراق خستویەتیە گەڕ بۆ لێکنزیککردنەوەی بۆچونەکان و پتەوکردنی هاریکاری و هاوبەشی لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە، سڵاوی محەمەد باقر قاڵباڤ سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێرانیشی گەیاندە حەلبوسی و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بانگهێشت کردن تا سەردانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکات.