به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌ڕێگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه، بانگهێشنامه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌رۆك كۆماری ئێرانی پێگه‌یشت تا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"د. به‌رھه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كۆشكی به‌غداد پێشوازیكرد له ئه‌میر عه‌بدولهه‌یان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له‌و دیداره‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتی دراوسێ و پێویستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌بواری جۆراوجۆره‌كان و كاراكردنی لێكتێگه‌یشتن و رێككه‌وتننامه‌كانی نێوان هه‌ردولا له‌كه‌رته‌كانی ئابوری و بره‌ودان به بازرگانی".
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆك به‌رهه‌م رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه هاوسه‌نگه‌كانی عێراق ئامانج لێی ھێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیرییه له ناوچه‌كه‌دا، ھه‌روه‌ك چۆن ھه‌وڵێكه بۆ كۆتایهێنان به ئاڵۆزی و بارگرژییه‌كان، عێراق كار ده‌كات به ئاڕاسته‌ی ئه‌وه‌ی ببێته گۆڕه‌پانێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی په‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لانی ناوچه‌كه.
سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ ھه‌ماھه‌نگی و ھاوبه‌شی گۆڕانێكی گرنگه بۆ ھێنانه‌كایه‌وه‌ی ھاریكاری جددی له‌رێگه‌ی دامه‌زراندنی چوارچێوه‌یه‌كی ھاوبه‌ش، تاوه‌كو له‌و رێگه‌یه‌وه ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ ناوچه‌كه دابین بكات.
ھه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م ئه‌وه‌شی خسته‌رو، دیالۆگ و گفتوگۆ و ھاریكاری گرنگه، بۆیه پێویسته ھه‌مو وڵاتان به‌یه‌كه‌وه روبه‌ڕوبوی ئه‌و ئاسته‌نگه زۆرانه ببێنه‌وه كه روی له ناوچه‌كه كردوه، به‌تایبه‌تی ریشه‌كێشكردنی تیرۆر و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستی و مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و پاراستنی ژینگه، ھاوكات جه‌ختیشیكرده‌وه كه پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سه‌روه‌ری عێراق بنه‌مایه‌كی گرنگی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه.
لای خۆیه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بانگێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێرانی گه‌یانده سه‌رۆك به‌رھه‌م بۆ سه‌ردانیكردنی ئێران، ھاوكات پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی عێراق دوپاتكرده‌وه، ھه‌روه‌ھا به‌گرنگییه‌وه باسی له‌پێویستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دوقۆڵییه‌كانی نێوان ھه‌ردو وڵات كرد و ھه‌واڵه دبلۆماسییه‌كانی عێراقشی به‌رزنرخاند بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژییه‌كانی ناوچه‌كه.